نەخۆشخانەیەکی حکوومییە و هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١٢:٣٠ی نیوەڕۆ کراوەیە. ئەم نەخۆشخانەیە سەرجەم پسپۆڕییەکانی ددانی لەخۆگرتووە، هەموو کارێکی ددانی تیادا ئەنجام دەدرێت لەلایەن پزیشکی موقیمەوە و بەسەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕ.

 

بەشەکان:

بەشی پشکنینی ددان (ژووری ١):

لەم بەشەدا نەخۆش پشکنینی ددانی بۆ ئەنجام دەدرێت و بەپێی پێویستی بۆ بەشەکانی تری ددان ڕەوانە دەکرێت.

پزیشکی پسپؤر: د. سۆران محمود حمید، د. ڕەنج، د. سەردار.

بەشی چارەسەری ددان (ژووری ٧، ١٣، ١٥)

بەشی چارەسەری ددان لە ٣ ژوور پێکهاتووە و کارەکانی پڕکردنەوە، دەماربڕین، و ددانی جێگیر (کیف)ی تیادا ئەنجام دەدرێت.

پزیشکی پسپۆر: د. زمناکۆ ئەزمڕ، د. بڵند فواد مەجید، د. ئەڵوەن ئەحمەد، د. خۆشناو مارف رحیم.

بەشی نەشتەرگەریی ددان (ژووری ١٢، ٢١)

کێشانی ددان، نەشتەرگەری ددانی ژیری، چاندنی ددان لەم بەشەدا ئەنجام دەدرێن.

پزیشکی پسپۆر: د. خەڵات، د. ئاسان، د. سیروان.

بەشی پاککردنەوەی ددان (ژووری ١٧)

پاککردنەوەی ددان لە ڕەنگ و کلس لەگەڵ نەشتەرگەری پووک لەم بەشەدا ئەنجام دەدرێن.

بەشی ددانی مناڵان (ژووری ١٠)

چارەسەرییەکانی ددانی مناڵان لەم بەشەدا دەکرێت.

پزیشکی پسپؤر: د. تیشکۆ ڕەئوف، د. سبڕیە

بەشی تاقم (ژووری ٢٠)

لەم بەشەدا ددانی جوڵاو (تاقم) دروست دەکرێت.

پزیشکی پسپؤر: د. ژینۆ، د. ئالان محمد ڕەئوف.

بەشی تیشک (ژووری ١١)

تیشکی ددان لە جۆری Periapical و Orthopantomogram (OPG) دەگیرێت.

پزیشکی پسپؤر: د. ڕەوا جەمال، د. لوقمان.

Posted in نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان

Tagged In Implant,پاککردنەوە,پڕکردنەوە,چاندنی ددان,خەستەخانە,ددان,دەماربڕین,کیف,کێشان و نەخۆشخانە

هاوشێوە

0770-190-8003

سلێمانی، شەقامی قاسملۆ (دوو سایدی زەرگەتە)، خوار قوتابخانەی مێدیا

٢:٠٠ - ١١:٠٠ی شەو

بڕوانامەکان: بەکالۆریۆس لە نۆشداری و نەشتەرگەریی دەم و ددان ئەو کارانەی دکتۆر ڕێباز ئەنجامی ئەدات: ددان کێشان بە نەشتەرگەری پاککردنەوە ددان پڕکردنەوەی ددان چارەسەری ڕەگی ددان (دەمار بڕین) دروستکردنی ددانی جێگیر Read more…

هەڵسەنگاندن بۆ ئەم جێگەیە بکە