چۆنێتی بەکارهێنانی ئاسیا حەواڵە

ئاسیا حەواڵە / ئاسیاحەواڵەئاسیاحەوڵە ڕێگایەکی نوێی حەواڵەکردنی پارەیە لە ڕێگەی مۆبایلەوە. بۆ کردنەوەی جزدان #212* لێ بدە و زانیارییەکانت داخڵ بکە.

سەرەتا دەبێت جزدانەکەت پارەی تیادابیت. سەردانی بنکەی سەرەکی ئاسیاسێڵ بکە لە تەلاری فارووق، شەقامی سالم بۆ دانانی بڕی ئەو پارەیەی ئەتەوێت لە جزدانەکەتدا هەبێت.

بۆ ناردنی پارە لەڕێگەی مۆبایلەوە بۆ کەسێکی تر ژمارە #212* لێ بدە پاشان ژمارە 1 لێ بدە دواتر بەپێی ڕێنماییەکان بڕی ئەو پارەیە و ئەو ژمارە مۆبایلە دیاری بکە کە دەتەوێت حەواڵەی بۆ بکەیت.

 

بۆ نموونە بۆ بەشداریکردنی تایبەت لە ماڵپەڕی نۆرینگە دەبێت بڕی ٢٥,٠٠٠ دینار بدەیت بە ژمارە 07701205300 کە بەم شێوەیە ئەنجام ئەدرێت:

  • ژمارە #212* لێبدە
  • ژمارە 1 لێ بدە بۆ ناردنی پارە بۆ جزدان
  • بڕی پارە 25,000 دینار بنووسە
  • ژمارەی کەسی وەرگر 07701205300 لێبدە
  • پاشان داوای ژمارەی نهێنی جزدانەکەت دەکات. ژمارە نهێنییەکەت بنووسە و حەواڵەکە کۆتایی دێت.
  • لە ڕێی کورتەنامەیەکەوە ناوی نۆرینگە/دەرمانخانەکەت بنێرە بۆ ژمارە 07701205300. پاشان لەماوەی ١-٣ کاتژمێردا کورتەنامەی دڵنیابوونەوەت پێ دەگات کە داواکارییەکەت جێبەجێکراوە.

وەڵامێک بنووسە