نیشانەکانی بوونی کیسی هێلکەدان

کیسی سەر ھێلکەدان یەکێکە لەو نەخۆشییانەی لەلای خانمان بایەخێکی زۆری پێدەدرێت چونکە لەزۆربەی حاڵەتەکاندا نەزۆکی درووست دەکات. بۆ ئەوەی زوو بە نەخۆشییەکەت بزانیت و ھەندێک زانیاریت لەبارەیەوە ھەبێت پێویستە نیشانەکانی کیسی سەر ھێلکەدان بزانیت و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

  • ھەڵئاوسانی سک و غازات.
  • گۆڕان لە سووڕی مانگانەدا و دواکەوتن یان تێکچوونی سووڕەکە.
  • لەکاتێکدا لە تەوالێت دادەنیشیت ھەست بە ئازارێکی زۆر دەکەیت.
  • توانای منداڵبوونت کەمدەبێتەوە و لاواز دەبیت.
  • لەکاتی جووتبووندا ئازارت دەبێت.
  • لە پێش و پاش خوێنبەربوونی سووڕی مانگانەدا ئازارێکی زۆرت بۆ درووست دەبێت.
  • قەڵەوییەکی بێ ھۆکار.
  • لەکاتێکدا دەست لە مەمکت دەدەیت ئازاریان تێدایە و فشاری دەستت ئازاریان بۆ درووست دەکات.
  • لە حاڵەتی زۆر قورسدا رشانەوە و ھێڵنجت دەبێت.

 

سەرچاوە: Dwarozh IVF Center

وەڵامێک بنووسە